پاڵەوانی باتمان لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی هەوکردنی سییەکانەوە گیانی لەدەستدا.
ئەستێرەی فیلمی باتمان ڤال کیلمەر لە تەمەنی ٦٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و کچەکەی ئەکتەری ناوداری ئەمریکی مێرسیدس کیلمەر بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە" کیلمەر کە بە ڕۆڵی فڕۆکەوانی دەریایی تۆم ئایسمان کازانسکی ناسراوە لەگەڵ تۆم کروز لە فیلمی تۆپ گەن کە لە ساڵی ١٩٨٦ بەناوبانگ بوو، بەهۆی هەوکردنی سییەکان لە شاری لۆس ئەنجلۆس کۆچی دوایی کردووە".
ڤال کیلمەر لە ساڵی ٢٠١٥ تووشی شێرپەنجەی قوڕگ بوو، بەڵام دواتر چاکبووەوە و نەخۆشییەکەى تێپەڕاند.
ئێدوارد ڤال کیلمەر ئەکتەرێکی ئەمریکییە لە ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٩ لە دایکبووە، لە بنەڕەتدا ئەکتەری شانۆیی بوو، کیلمەر لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا ناوبانگی دەرکرد دوای زنجیرەیەک دەرکەوتنی لە فیلمە کۆمیدییەکان کە لە فیلمی تۆپ سیکریتەوە دەستیپێکرد، پاشان کلاسیکی کولت، هەروەها دروستکردنی فیلمی ئەکشنی بلۆکباستەر، لە نێویاندا ڕۆڵی لە فیلمی Top Gun و ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی Willow.