هونەرمەندی دیاری کوردستان دیاری قەرەداغی نوێترین بەرهەمی خۆی لە بۆنەیەکی تایبەتدا بڵاودەکاتەوە.
هونەرمەند دیاری قەرەداغی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئاماژەی بە بڵاوکردنەوەی نوێترین بەرهەمی کردووە و دەڵێت" رۆژی پێنج شەممە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٥ لە بۆنەیەکی تایبەتدا نوێترین بەرهەمم بڵاودەکەمەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرهەمەکەی ناوی (برینی من)ە لە جان کافێ و بە ئامادەبونی هەواداران و سەرجەم میدیاکان، بەرهەمەکەی بڵاودەکاتەوە.
دیاری قەرەداغی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی دیاری کوردە، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمارکراو، لە ماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بە ناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامی، بێدەنگی دەشکێنم، بۆنی خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکی تر ساڵی، ڕێی باران).