کچێکی کورد لە بەریتانیا داهێنانێکی گەورە دەکات

کچێکی کورد توانی بۆ یەکەم جار بڕوانامەی ماستەر بەپلەیەکی باڵا لە بواری هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بەدەستبهێنێت و سیستمێکی نوێش بۆ دۆزینەوەی ئیمێڵی ساختە دابهێنێت.

ئەوین ئەنوەر ئەبوبەکر جاف، کچێکی کوردی  خەڵکی سلێمانییە توانی بە سەرکەوتوی لە ٢٨ی مانگی ئازاری ئەم ساڵ پلەی یەکەمی بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆی بەناوبانگی نێودەڵەتی بەریتانیا لە شاری لیڤەر پوڵ بەدەستهێنا. 

 ئەو کچە کوردە رایگەیاندوە، ماستەرنامەکە کەلێنێکی گەورەی لە بواری سایبەری سیکیوریتی کە یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی ئاسایشی ئەلکترۆنی پڕکردوتەوە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و مۆدێلەکانی دیپ لێرنین، کە هاوکارە بۆ جیاکردنەوەی ئیمێڵی دروست و لە ئیمێڵی ساختەکان لە کاتی تاقیکردنەوەشیدا لەکۆی  هەزار و ٨٠٠ ئێمیڵ لە ٩٦ % یانی یەکلایی کردوەتەوە.

ئەوین باسی لەوەشکردوە، سەرەڕای ئەوەی لەپاشخانێکی زمانەوانی و کولتوری و ئاینی جیاوازەوە چوتە ژینگەی خوێندن لە وڵاتی بەریتانیا بەڵام توانی پلەی یەکەم لەھەردو بەشی ماستەر نامەکەی بەدەست بهێنێت.




PM:01:10:04/04/2025