هونەرمەند و گۆرانیبێژ سامان زیرەک کۆچی دوایی کرد

کەمێک پێش ئێستا هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ سامان زیره‌ك، بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

ئه‌مڕۆ ٤ی نیسانی ٢٠٢٥ هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژ سامان زیره‌ك دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە و مانەوەی لە نەخۆشخانە لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

سامان زیرەک خاوەنی چەندین گۆرانی و ئاوازی تایبەت بەخۆیەتی، زیاتر بە گۆرانییەکانی هونەرمەندی گەورەی کورد حەسەن زیرەک ناسراوە و بەوهۆیەوە نازناوى زیره‌کی پێبەخشراوە. 



PM:01:54:04/04/2025