سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت" هەمسە ماجید بلۆگەری دیاری عێراقی لە بنکەیەکی پۆلیسی بەغداد دەستگیرکراوە".
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە" سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی گەڕانەوەی لە هەولێر، بەرپرسانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد هەمسا ماجیدیان دەستگیرکردووە، لەسەر بنەمای سکاڵایەکی یاسایی کە لەسەری تۆمارکراوە کە پەیوەندی بە بابەتەکانی بڵاوکردنەوە هەبووە".
هەمسا ماجید لە بواری ڕاگەیاندن کاری کردووە و چەندین بەرنامەی لە کەناڵە ئاسمانییە ناوخۆییەکان پێشکەشکردووە، دواتر ڕوویکردە نواندن و ڕۆڵی لە فیلمی عێراقی (دەریاچەی ئازار) بینی کە هونەرمەند جەلال کامیل ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، جگە لەوەی لە هەندێک گۆرانیدا دەرکەوتووە، هەروەها بۆ هەندێک براند کاری ڕیکلامی کردووە.