هونەرمەندێکی میسری کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هەینی هونەرمەندی میسری سلێمان عید لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوەدەکەن، هونەرمەندی کۆچکردوو سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دۆخی تەندروستی تێکچووە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام دواتر گیانی لەدەستداوە.

سلێمان عید ساڵی ١٩٦١ لە دایکبووە و لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە.

ڕۆڵی لە فیلمی (تیرۆر و کەباب)، بەرامبەر عادل ئیمام لە ساڵی ١٩٩٢ بینیوە. 

بەشداری لە فیلمەکانی (باڵندەکانی تاریکی، خەوتن لە هەنگوین و حەمام لە ئەمستردام)، هەروەها چەندین زنجیرەی تەلەفزیۆنی کردووە کە زیاتر لە ١٥٠ بەرهەمی هونەری هەبووە، لەوانە شانۆنامە و فیلم و زنجیرە دراما.

هەروەها لە سۆشیال میدیا لە ڕێگەی ڤیدیۆی کۆمیدی و بە تایبەت لە تیک تۆکەوە چالاک بوو.



PM:01:11:18/04/2025