هونەرمەندێک دۆخی تەندروستی تێکدەچێت (وێنە)

ئەکتەری دێرینی میسری نەعیم عیسا دوای ئەوەی تەندروستی بە سەختی تێکدەچێت، ئەمڕۆ دووشەممە گواسترایەوە بۆ بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەیەکی ئەسکەندەریە.

بەپێی لێدوانی پزیشکەکانی، نەعیم عیسا تووشی هەوکردنی توندی سییەکانی بووە، بەهۆی ئەوەی تەندروستی بەشێوەیەکی بەرچاو تێکچووە، پێویستە بخرێتە سەر ئامێری هەناسەدان.

هەروەها سامی عیسا، کوڕی ئەو هونەرمەندە، لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی ئەلعەرەبیە ئاشکرایکردووە" تێکچوونی تەندروستی باوکم ماوەیەک پێش ئێستا بە هەڵامەتێکی توند دەستیپێکردووە کە دواتر پەرەی سەندووە بۆ هەوکردنی بۆرییەکانی هەناسە، پێش ئەوەی خراپتر ببێت بۆ هەوکردنی توندی سییەکان". 

ئاماژەی بەوەشکرد، باوکی لە نزیک کۆمادایە، ئاگاداری دەوروبەرەکەی نەبووە، توانای قسەکردن یان جوڵەی لەدەستداوە.

سامی ڕوونیکردەوە کە پزیشکی چاودێر ئاماژەی بەوە کردووە کە بەردەوامی بەکارهێنانی ئامێری هەناسەدانی دەم دەتوانێت زیان دەنگی بگەیەنێت، ئەمەش وای لێکردووە پێشنیاری نەشتەرگەری لابردنی هەناسە بکات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا نەشتەرگەرییەکە بۆ ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا بارودۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

هونەرمەند نەعیم عیسا لە ساڵی ١٩٣٣ لە دایکبووە و پێش ئەوەی پەیوەندی بە تیپی مادبولی و تیپی ئەسکەندەریە بکات، دەستی بە کاری هونەری کردووە لە بواری شانۆدا کە بەشداری لە کۆمەڵێک شانۆنامەی بەناوبانگدا کردووە. 



PM:06:30:21/04/2025