نوسەرێکی عێراقی کۆچی دوایی کرد

نوسەری عێراقی ڕەجەب شێخ دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە یەکیەتی گشتی نوسەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا پرسەنامەیەکی بۆ ڕەجەب شێخ ڕاگەیاند کە دوای تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە لە بەغداد کۆچی دوایی کرد.

ڕەجەب عەبدولریدە سەعدی ناسراو بە ڕەجەب شێخ نوسەر و شاعیرە. لە ساڵی ١٩٥٤ لە بەغدا لە دایکبووە و ئەندامێتی و پۆستی ئەدەبی هەبووە، لەوانەش ئەندامێتی لە یەکێتی گشتی نوسەران.

بەڕێوەبەری کارگێڕی دەزگای ڕۆشنبیری قەڵەم و جێگری سەرۆکی دەزگای ئەدەبی تەجدید و بەرپرسی کۆڕی ڕۆشنبیری شێخ و ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عێراق بووە. 

چەندین شیعر و لێکۆڵینەوەی ڕەخنەیی لە ژمارەیەک ڕۆژنامەی عێراقی و میسری و مەغریبدا بڵاوکراوەتەوە، هەروەها لە ساڵانی ٢٠١٥ و ٢٠١٦ و ٢٠١٧ دا سێ کتێبی بڵاوکردووەتەوە. 



AM:10:05:30/04/2025