خانمە ئەکتەرێکی سوری کۆچی دوایی کرد (وێنە)

گۆرانیبێژ و ئەکتەری سوری سەمەر عەبدولعەزیز ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی نیسان لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی سووریا، سەمەر عەبدولعەزیز گۆرانیبێژ و ئەکتەر، دوای ئەوەی تووشی نەخۆشی شێرپەنجە جگەر بوو، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. 

ئاماژە بەوەشدەکەن، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا باری تەندروستی سەمەر عەبدولعەزیز تێکچووبوو، بۆیە پێویست بوو لە نەخۆشخانە بخەوێنرێت، بەڵام دوای پیشەیەکی دەوڵەمەند لە بواری گۆرانی و نواندندا کۆچی دوایی کرد.

ئەو خانمە ئەکتەرە لە ساڵی ٢٠٢١ تووشی شێرپەنجەی مەمک بوو، دواتر لە ساڵی ٢٠٢٣ سەرکەوتنی بەسەر نەخۆشییەکەدا ڕاگەیاند، بەڵام نەخۆشییەکەی کاریگەرییان لەسەر بەرگری لەشی هەبووە و کێشەی جگەری لێکەوتووەتەوە، ئەمەش بووە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی و دواجار گیان لەدەستدانی. 

سەمەر عەبدولعەزیز لە دایکبووی ساڵی ١٩٧٣ ، کچی شاعیر نازمی عەبدولعەزیزە، کاری هونەری خۆی وەک گۆرانیبێژ لەنێو کۆمەڵێک گۆرانیبێژدا دەستپێکرد کە لە فێستیڤاڵی گۆرانی سوریدا سەرکەوتوو بوون، هەروەها بەشداری لە زۆر زنجیرە درامای سوریدا کردووە.

هەروەها سەمەر خوشکێکیشی پیشەی ئەکتەرە بە ناوی ڕیم عەبدولعەزیز. 



PM:12:02:30/04/2025