عەمار كوفی بەشداربوی كوردی پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ لە سەركەوتنەكتانی بەردەوامە.
عەمار توانی بەهۆی بەدەستهێنانی دەنگی جەماوەرەوە مانەوە لە پرۆگرامی عەرەب ئایدڵدا بۆ هەفتەیەكی دیكە مسۆگەر بكات، بەمەش چەند هەنگاوێكی ماوە بۆ بردنەوەی نازناوەكە.
گەر ئەم هەفتەیە عەمار بوانێت لە پرۆگرامەكەدا بمێنێتەوە، ئەوا دەچێتە ئەڵقەی كۆتایی و ئەگەری زۆرە ببێتە براوەی پرۆگرامەكە.
عەمار بە ژمارەی 21 بەشداری پرۆگرامی عەرەب ئایدڵ دەكات، ئەم ژمارەیەشی بۆیە هەڵبژاردووە چونكە 21/3 جەژنی نەورۆزی كوردانە.