گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ دایکی دەردەکەوێت و باسی دووریش دەکات و دەڵێت" هیچ دەردێک وەک دووری سەخت نییە".
دایکی سەنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و لە سەردانەکەیدا لە هەولێر بە سەنای کچی شاد بووەوە و سەنا لە پۆستێکدا بۆ دایکی نوسیوە و دەڵێت" هیچ دەردێک هێندەی دووری سەخت نییە، لەوەتەی هەم دوورم لە هەر شتێک خۆشمدەوێت".
سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.