ڤیدیۆ.. فرمێسک بەرهەمێکی نوێ پێشکەش دەکات

گۆرانیبێژی دیاری کورد فرمێسك به‌رهه‌مێكی نوێی به‌ناوی (شار) بڵاوكرده‌وه‌. 

بەرهەمە نوێکەی فرمێسک لە ئاوازی بورهان موفتی زادەیە و تێکستی کەمال میراودەلییە، دڵزار عەبدی کاری ئەرەنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە. 

فرمێسک خەڵکی شاری مەهاباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی یەکەمی بە ناوی (مەی) توانی هەوادارێکی زۆر بەدەستبهێنێت و دواتریش چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپی دیکەی بڵاوکردەوە.



PM:12:25:13/05/2025