ڤیدیۆ.. بۆکان هەورامی (هەلامەی) بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانبێژی کورد بۆکان هەورامی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (هەلامە) بڵاوکردەوە. 

بۆکان هەورامی بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (هەلامە) بڵاوکردەوە کە تێكست و ئاوازەكەی فۆلكلۆرە و عەلی عەتا كاری بەرهەمهێنانی میوزیكی بۆ كردووە، ئارام سەردار كاری دەرهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە.

بۆكان هەورامی خەڵکی ناوچەی هەورامانە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی ئامادەکراوی خۆیەتی، هەروەها زیاتر گۆرانی هونەرمەندە ناودارەكان دەڵێتەوە و پێشکەشی هەوادار و بیسەرەکانی دەکات. 



PM:12:31:13/05/2025