رووداو
بانگخواز شێخ شێرزاد عەبدولڕەحمان داوا لە عەممار كوفی كوڕە كوردی بەشداربووی بەرنامەی ئەرەب ئایدۆلی كەناڵی MBC دەكات بكشێتەوە لەو بەرنامەیە.
شێخ شێرزاد لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەڵێت: "من عەممار لە منداڵییەوە دەناسم كە شیرەخۆرە بوو، ئەو كوڕی هاوڕێی خۆم محەممەد ساڵحە، عەممار كوڕێكی شەرمنە و دەنگێكی خۆشی هەیە پێشتر چەند جارێك دەنگی تۆماركراوی خۆی بۆ ناردووم كە قورئانی خوێندووە بۆ هەڵسەنگاندنی".
دەشڵێ: "زۆر نیگەران بووم كە زانیم عەممار بەشداری بەرنامەی ئەرەب ئایدۆلی كردووە و ئەو رێگەیەی هەڵبژاردووە، هەر بۆیە بە پێویستم زانی ئەم نامەیەی ئاراستە بكەم بەهیوام خوای گەورە دڵ و مێشكی بكاتەوە".
ئەو بانگخوازە بە عەممار دەڵێت: "لەخۆبایی مەبە بە چەپڵەكان و تەپڵلێدانەكان، چونكە خوای گەورە هۆشداریداوە لەوەی كە گوێڕایەڵی ئەوانە نەبیت لەرێت لادەدەن".