هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد بەهجەت یەحیا نوێترین بەرهەمی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
بەرهەمی (بەس نییە تۆ هەیت) نوێترین کاری هونەری بەهجەت یەحیایە کە لە چەناڵی یوتوبی تایبەت بەخۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردووەتەوە.
بەرهەمە نوێکەی بەهجەت یەحیا ئاواز و هۆنراوەی لەلایەن خۆیەوە دانراوە و كاری موزیكیشی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ ئەنجام دراوە.
بەهجەت یەحیا ساڵی (١٩٦٥) لە شاری سلێمانی لە دایكبووە و لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.