ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی گۆرانییەکی هونەرمەندێکی بەناوبانگ دەڵێتەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی لە نوێترین دەرکەوتنیدا گۆرانییەکی هونەرمەند خەلیل مەولانا دەڵێتەوە. 

سەنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت سەنا یەکێک لە بەرهەمەکانی هونەرمەند خەلیل مەولانەیی بە ناوی (یاخوا خەمی یار ڕوو نەکا لە کەس) دەڵێتەوە.

سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.



PM:09:43:06/06/2025