وێنە.. دیلان هونەر یادی یەك ساڵەی هاوسەرگیری كردەوە

گۆرانیبێژی لاوی شاری سلێمانی دیلان هونەر لە نوێترین دەرکەوتنیدا یادی یەک ساڵەی هاوسەرگیری کردەوە. 

دیلان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بە ستایلی جلی کوردی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا یادی یەک ساڵەی هاوسەرگیری دەکاتەوە. 

دیلان هونەر، لە ساڵی (١٩٩٣) لە سلێمانی لە دایکبووە و پەیمانگه‌ی کۆمپیوتەری تەواو کردووە، لە ساڵی (٢٠٠٩) بۆ یەكەم جار لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكان بەشداری كردووە، دواتریش دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، گۆرانی چەند هونەرمەندێکی کۆنی وتۆتەوە، خاوەنی چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، لە ئێستاشدا بەشێوەی لایڤ میوزیک لە کاری هونەری بەردەوامە.



PM:09:51:06/06/2025