غەزەل مستەفا گۆرانیبێژی دیاری کورد گۆرانییەک پێشکەشی دایکی دەکات.
غەزەل مستەفا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەم گۆرانیە جوانه پێشکەش ئەکەم بە دایکی خۆشهویستم ئێوەش پێشکەشی دایکتانی پکهن و بۆی بنێرن".
غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە.