وێنە.. خانمە هونەرمەندێک کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هەینی سەندیکای هونەرمەندانی عێراق لە پرسەنامەیەکدا هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند غەزوە ئەلخالیدی ڕاگەیاند. 

هونەرمەندی کۆچکردوو ئەکتەرێکی عێراقی بووە و لە ساڵی ١٩٦٥ دەستی بە کاری هونەری کردووە، بە پێشەنگێکی شانۆی عێراق دادەنرێت، چەندین بەرهەمی شانۆیی سەرکەوتووی پێشکەش کردووە و ناوبانگێکی باشی بەدەستهێناوە لە ڕێگەی کارەکانی لە سینەما و درامای تەلەفزیۆنیدا.

کۆچکردوو لە بوارە جیاوازەکاندا کاری کردووە وەک شانۆ، سینەما، تەلەفزیۆن، ڕادیۆ، دراما نووسین.

هەروەها لە ساڵی ١٩٧٢ەوە لە ڕادیۆدا کاری کردووە، یەکەم دەرکەوتنی لەسەر شانۆ کاتێک بوو کە هێشتا خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکان بوو لە ساڵی ١٩٦٥ لە شانۆنامەی (لافاو).



PM:10:39:06/06/2025