گۆرانیبێژی لاوی کورد دەرون کاروان بەرهەمێکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
دەرون لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمی (دابێنەی) بڵاوكردەوە كە تێكستی محەمەد شوعاعییە و موژین ئاوازەكەی بۆ داناوە، ئەفشین شوكری كاری ئەڕێنجمێنتی كلیپەكەی ئەنجامداوە.
دەروون کاروان خەڵکی ڕەواندازە و لە وڵاتی سوید لە دایکبووە، لە ئێستاشدا لە کوردستان نیشتەجێیە، لە ماوەكانی رابردوودا زیاتر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركەوتنی هەبوو و بەرهەمی هونەرمەندانی دیكەی دەوتەوە کە زیاتر بە گۆرانی (تۆ نانویت)ی هونەرمەندی دیاری کورد (حەمید بانەیی) ناوبانگی دەركرد و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆری هەبوو، هەروەها بەرهەمی (من ئەڕۆم) یەکەم کاری هونەری تایبەت بەخۆی بوو کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویکردەوە.