وێنە.. گۆرانیبێژێكی لاوی میسری کۆچی دوایی کرد

گۆرانیبێژی لاوی میسری ئەحمەد عامر، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، گۆرانیبێژی لاوی میسری ئەحمەد عامر دوێنێ چوارشەممە دوای تێکچوونی باری تەندروستی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

هەوادارانی ئەو گۆرانیبێژە لاوە سەریان سوڕما کاتێک زانیان لە ناکاو دۆخی تەندروستی تێکچووە کاتێک ئەحمەد عامر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە کە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بەشدارییە هونەریەکانی، بەهۆی تێکچوونی لەناکاوی تەندروستی ڕاگرتووە، هەروەها لەگەڵ دەرچوونی لە نەخۆشخانە دەستبەجێ دەست بە کارەکانی دەکاتەوە، بەڵام تەنها دوو کاتژمێر دوای ئەوە، گۆرانیبێژی بەناوبانگ ڕیدا بەهراوی کۆچی دوایی عامری ڕاگەیاند.

ئەحمەد عامر گۆرانیبێژی بەناوبانگی میسری چەند ساڵێک پێش ئێستا دەستی بە کاری هونەری کردووە و ناوبانگێکی بەرفراوانی لە کۆمەڵگەی مۆسیقادا بەدەستهێناوە.

عامر لە ماوەی کاری گۆرانیوتندا چەندین گۆرانی بڵاوکردۆتەوە.



AM:09:27:03/07/2025