هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەیران عوسمان نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (ڕەهەند) بڵاوکردەوە.
(ڕەهەند) نوێترین کاری هونەری سەیرانە کە بۆ كوڕەكەی وتویەتی لە رۆژی لە دایكبونیدا، سەهەندی هاوسەری و منداڵەكەشی لە ڤیدیۆ كلیپەكەدا بەشدارن.
بەرهەمە نوێکەی سەیران لە بەرهەمهێنانی میوزیكی سمكۆ فەیزییە، عەلی شەریف زادە كاری میكس و ماستەرینگی بۆ كردووە، لە دەرهێنانی ناسڕ حەیدەرییە.
سەیران عوسمان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە کاری پێشکەشکاری دەستیپێکرد، دواتر بە وتنی چەند گۆرانیەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەری کرد، هاوسەری سەهەند کوڕی عەزیز وەیسییە، لە ئێستاشدا چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە.