كلینتۆن دەبێتە گۆرانبێژ

NRT2

هیلاری كلینتۆن وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمەریكا لە میانەی ئامادەكاریەكانی بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەت ئەمەریكا گۆرانی نیەكی تایبەت بە خۆی دەردەكات.
هیلاری كلینتۆن وەزیری پێشوی دەرەوەی ئەمەریكا لەمیانەی ئامادەكاریەكانی بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی ئەمەریكا لە ساڵی 2016 دا گۆرانیەكی تایبەت بە كەسایەتی خۆی و بەناوی"مانەوە لەگەڵ هیلاری" دەردەكات، ئەم گۆرانیەی هیلاری كە لە لایەن ئەستێرەی بەناوبانگی هۆڵیودی ئەمەریكی "كاتی پێری" یەوە ئاواز و هۆنراوەی بۆ دانراوە و لەلایەن یەكێك لە ئەندامەكانی گروپی میوزیكی "ڕەیدی فۆڕ وارن"ەوە گوتراوە و خودی هیلاری كلینتۆن لە چەند دیمەنێكی ئەم گۆرانیەدا ڕۆڵ دەبینێت و ئەمە سەرەڕای بەشداریكردن لە وتنەوەی بە شێك لە گۆرانیەكەدا لەگەڵ كۆرسی گۆرانیەكە لە ناو ستۆدیۆدا.

جێی ئاماژەیە ئەم گۆرانە تایبەتەی هیلاری كلینتۆن تایبەتە بەو هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەی كە بڕیارە لەساڵی 2016 دا لە ئەمەریكا بەڕێوەبچێت و ئەو خانمەش وەك كاندیدی كۆماریەكانی ئەو وڵاتە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتە بۆ جاری دووەم خۆی كاندید بكاتەوە.



PM:03:16:06/12/2014