بە ڤیدیۆ...ئەحلام و وائیل دێنە كوردستان

ئەوز گۆرانییە كوردییە عەمار كوفی پێشكەشیكرد وائل كفوری و ئەحلام دێنێتە كوردستان.
عەمار كوفی لە شەوی هەینیدا دوو گۆرانی پێشكەشكرد كە یەكێكیان كورد و ئەوی دیكەیان عەرەبی بوو، هەروەها ئەندامانی لیژنەی پرۆگرامەكەش چەندین كۆمێنتی پۆزەتیڤیان لەسەر عەماردا و سەرسامی خۆیان بە تواناكانی دەربڕی.
ئەحلام جەختی لەوە كردەوە كە دەبێت بێتە كوردستان و فێری كوردی ببێت، ئەم گۆرانییەش وەك گۆرانییەكە گۆران ساڵح لەبەر بكات و لە وەرزی داهاتوی عەرەب ئایدڵدا بیڵێتەوە، وائیل كفوریش بە ئەحلامی وت " كە چویت منیش دێم لەگەڵتدا".
نانسی عەجرەم سڵاوی بۆ كوردستان نارد و ڕایگەیاند كە پەرواز و عەمار تامێكی تایبەتیان بە پرۆگرامە بەخشیوە، هەروەها حەسەن شافعی وتی "هیچ وشەیەك شك نابەم كە شایەنی تۆبێت".






PM:03:23:06/12/2014