ڤیدیۆ.. سەمیرا کارزان گۆرانییەكی زەكەریا عەبدوڵا نوێ دەکاتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد سەمیرا کارزان گۆرانییەکی هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵا نوێ دەکاتەوە. 

سەمیرا لە چەناڵی یوتیوب بەرهەمێکی زەکەریا عەبدوڵا بە ناوی (چۆن دڵت دێ) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە و دەڵێت" ئەم گۆرانییە یەکێکە لە شاکارەکانی هونەرمەندی گەورە مامۆستا زەکەریا عەبدوڵا، خۆم دنیایەک بیرەوەریم لەگە‌ڵ ئەم گۆرانیە هەیە و شانازییەکی گەورەیە دوبارەکردنەوەی ئەم بەرهەمە بۆ من".

لە ماوەکانی ڕابردووشدا سەمیرا بەرهەمێکی دیکەی زەکەریای بە ناوی (قەدەر) وتۆتەوە کە ئەمە دووەمین بەرهەمی ئەو هونەرمەندەیە بیڵێتەوە.

سەمیرا كارزان لە ساڵی (١٩٩٩) لە شاری بۆكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، ماوەیەکی کەمە لە بواری هونەریدا دەرکەوتووە، خاوەنی چەند بەرهەمێکە، هاوسەری رێباز شەمامیە و زیاتر بە گۆرانی (دکتۆر) ناوبانگی پەیداکردووە.



PM:11:47:08/07/2025