وێنە.. هونەرمەندێکی کورد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد محەمەد عەزیز تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە پۆستێکدا لە پەیجی تایبەت بەخۆیان هەواڵەکەیان پشتڕاستکردەوە و دەڵێن" دوێنێ یەکشەممە سەلیم قادر جێگری بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و سەرمەد فواد بەڕێوەبەری بەشی هونەرەكانی موزیك و چەند هونەرمەندێکی دیکە، بە مەبەستی بەسەركردنەوە سەردانی هونەرمەند محەمەد عەزیزیان كرد كە چەند رۆژێک پێش ئێستا تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو". 

ڕووشنبیری و هونەری هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەردانەكەیان لە تەندروستی هونەرمەندیان پرسی و هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ خواست، هەروەها لای خۆیەوە هونەرمەند محەمەد عەزیز سوپاسی سەردانەکەیان كرد.

محەمەد عەزیز ساڵانێکی زۆرە بە بەرهەم و گۆرانییەکانی خزمەت بە بواری هونەری کوردی دەکات و خاوەن کۆمەڵێک بەرهەمی تایبەت بەخۆیەتی کە تائێستا ١٥٠ بەرهەمی تۆمارکردووە.



AM:09:47:04/08/2025