هونەرمەندی میللی رێبواری مەلا زادە دوای چوونی بۆ گەشتێکی عەمرە واز هێنانی خۆی لە کاری گۆرانی وتن هێنا.
لەوبارەیەوە رێبوار مەلازادە، لە چاپێکەوتنێکدا هەواڵی وازهێنانی لە کاری هونەری پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند" واز لە گۆرانی وتن دەهێنم بە یەکجاری و هەرگیز جارێکی تر گۆرانی ناڵێمەوە".
هەروەها دەشڵێت" دوای ئەنجامدانی گەشتێکی عەمرە لە مەودوا گۆرانی ناڵێم و تۆبەم کردووە و تەنانەت عومرەکەشم بە پارەی خۆم نەکردووە، چونکە گومانم هەبووە لە حەڵاڵییەکەی".
ڕێبوار مەلازاد یەکێکە لە گۆرانیبێژە میلییەکانی کورد، دانیشتووی شاری سلێمانییە، ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەری کار کردووە، هەروەها دانیشتنی کردووە و لەگەڵ زۆرێک لە ھونەرمەندانی دیکە بەرھەمی ھەیە و زیاتر بە وتنەوەی گۆرانی ھونەرمەندە کۆنەکان ناسراوە وەک ئەحمەد شەماڵ.