وێنە.. چۆپی فەتاح لەگەڵ دوو کچەکەی دەردەکەوێت

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد، چۆپی فەتاح نوێترین وێنەی خۆی و دوو کچەکەی بڵاوكردەوە. 

چۆپی فه‌تاح له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئنستاگرام)، تازەترین وێنەی خۆی و دوو کچەکەی بڵاوکردەوە و دەڵێت" کچ یەکێکە لە جوانترین دیارییەکان کە ئەم دونیایە دەبێت بیبەخشێت". 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی دوو کچە بە ناوی (لیڤیا و لیانا).



AM:10:15:04/08/2025