نەرمین قادر هونەرمەندی دیاری کورد کۆچی دواییکرد

کەمێک پێش ئێستا نەرمین قادر ئەکتەری دیاری بەرنامەی بەرنامە کۆچی دوایی کرد.

ماوەی چەند ساڵێکە نەرمین قادربە نەخۆشی شێرپەنجەوە و لە ماوەکانی رابردوودا خێزانەکەی باسیان کردبووکە بارودۆخی ناوبراو بەرەوە خراپی دەچێت، دواجاریش ئەمڕۆ ئەم هونەرمەندە بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

نەرمین قادر لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لەدایک بووە و لە ساڵی ١٩٧٥ چوەتە بواری رۆڵگێران و دواتر بەشداری چەندین بەرهەمی جیاوزی هونەری کردووە کە دیاریترینیان بەرنامەی بەرنامە بوو.

دوایین ڕۆڵی لە ساڵی ١٩٩٨دا بووە، پاشان بەشداری لە بەرنامەی بەرنامە کردووە، لۆلان ئازاد، کچی هونەرمەند نەرمین قادر نووسینێکی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی بڵاوی کردەوە کە" دایکی لەگەڵ خانەنشینان هەشت مانگە مووچەی وەرنەگرتووە". 




PM:07:29:05/08/2025