مەحموود فەرشچیان هونەرمەندی نیگارکێشی ئێرانی کۆچی دوایی کرد

 مەحموود فەرشچیان هونەرمەندی ناوازەی بواری نیگارکێشی و نەقاشی ئێران لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

بە وێرەی میدیاکانی ئێران مەحمود فەرشچیان هونەرمەندی نیگارکێش و ناوازەی ئێران بەرەبەیانی ١٠ی ئاب لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد، فەرشچیان لەدایک بووی ئیسفەهان بوو و کاری نیگارکێشی لە تەمەنی منداڵییەوە دەستپێکرد.

مەحمود فەرشچیان دامەزرێنەری قوتابخانەی تایبەتی خۆی بوو بۆ نیگارکێشانی ئێرانی، پابەند بوو بە فۆڕمی کلاسیکی و لە هەمان کاتدا تەکنیکی نوێ بۆ فراوانکردنی بازنەی نیگارکێشی ئێرانی کەڵک وەردەگرێت.

فەرشچیان ڕۆحێکی نوێی بە فۆڕمە هونەرییەکانی دەبەخشی، ئەو بە پەیوەند دانی مێژوو لەگەڵ شیعر و ئەدەب توانی تا سەربەخۆیییەک بەم هونەرە بدات کە پێشتر بە دەگمەن هەیبوو.




PM:02:52:11/08/2025