ڤیدیۆ...كلیپە نوێكەی سالار مەحمود و عەتا ئەحمەد

هەردوو هونەرمەندی ناسراو عەتا ئەحمەد و سالار محمود كلیپێكی نوێ بڵاودەكەنەوە.
رۆژباش نوێترین بەرهەمی دوێتی هەردوو هونەرمەند عەتا ئەحمەد و سالار محمودە كە لە ئاواز و هۆنراوەی عەتا ئەحمەدە، هەریەكە لە  ئەفشین شوكری و عەلی شەریف زادە كاری موزیكیان بۆ كردووە.
گۆرانییەكە لە شاری سلێمانی كاری وێنەگرتنی بۆ كراوە و، پێشەوا نەبەرد وەك دەرهێنەر كاری كلیپەكەی ئەنجامداوە.
بڕیارە ئەم دوو هونەرمەندە پێكەوە ئەلبومێكی نوێ تۆمار بكەن، ئەمەش پاش ئەوەی لە چەند ساڵی ڕابردوودا چەند بەرهەمێك پێكەوە كۆیكردونەتەوە.




PM:01:31:11/12/2014