شازا حه‌سون ئاشکرایده‌کات که پێشتر ویستویه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێکدا هاوسه‌رگیری باکات، به‌ڵام ئێستا بڕیاریداوه که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له ناوه‌نده هونه‌ریه‌که‌دا هاوسه‌رگیری نه‌کات.
خانمه گۆرانیبێژ، شازا حه‌سون له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری الیقضة ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات کهئهلبومێکی گۆرانی ئاماده کردوه که له 12 تراک پێکدێت‌و به‌م زوانه بڵاویده‌کاته‌وه.
سه‌باره‌ت به خۆشه‌ویستیش شازا ده‌ڵێت "سه‌خت نییه بۆ هونه‌رمه‌ند خۆشه‌ویستی بکات، به‌ڵام پێویسته ئه‌وکه‌سه‌ی که خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م لێم تێبگات‌و رێز له هونه‌رکه‌م بگرێت".