ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب، هەرایەكی گەورە لەسەر ستەیجی پرۆگرامی ستار ئەكادمی دروست دەكات.
مایا دیاب لە ئەڵقەی ئەم هەفتەی پرۆگرامی ستار ئەكادمیدا بە جلێكی نیمچە ڕوتەوە دەركەوت و لەگەڵ ئەو جلانەشدا لەچكێكی كردبوو، ئەمەش بەشێكی زۆری موسڵمان توڕە دەكات و بەسەكایەتی كردن بە لەچك ناوی دەبەن.
مایا لەچكەكەی لەسەر شێوازی فیرعەونەكان كردبوو، جلەكانیشی لە شۆڕتێكی ڕەشی زۆر كورت پێكهاتبوو.
ئەمە بۆ دووەم جارە دەركەوتنی هونەرمەندێك لە وەرزی دەیەمی پرۆگرامی ستار ئەكادیمیدا هەرا دەنێتەوە، دوای ئەوەی لە هەفتەكانی ڕابردوودا هەیفا وەهبی لەسەر هەمان ستەیج بە عەزییەكی ڕەشی كورتەوە دەركەوت و جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ كرد.