ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی توشی دڕكەومێكوتە دەبێت.
ئەنجلینا جولی لەچاوپێكەوتنێكیدا ئاشكرا دەكات كە بەهۆی توشبونی بە نەخۆشی دڕكەومێكوتە، نەیتوانیوە ئامادەی نمایشكردنی فیلمی ئەنبڕۆكن بێت كە خۆی وەك دەرهێنەر كاری تێدا كردووە.
جولی دەڵێت "دەمەوێت ڕاستگۆ بم سەبارەت بە ئامادە نەبونم لە نمایشی فیلمی ئەنبڕۆكن، من دوێنێ شەو بۆم دەركەوت كە توشی دڕكەومێكوتە بووم".
بڕیارە فلیمی ئەنبڕۆكن لە بە 25 ئەم مانگەدا لە سینەماكانی ئەمریكا نمایش بكرێت، ئەمەش بە دووەم كاری دەرهێنانی ئەنجلینا جولی دادەنرێت.