هونەرمەندێكی غەجەری ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ بە دزینی ئاوازێكی تۆمەتبار دەكات.
ئەو هونەرمەندە ناوی نیتسۆیە و داوایەكی یاسایی دژی بیۆنسێ بەرزكردۆتەوە ئاماژە بەوە كردووە كە ئاوازی گۆرانی (Durnk in love)ی بیۆنسێ لە گۆرانیەكی ئەوەوە وەرگیراوە كە لە ساڵی 1995دا بەناوی (باجبا باجبا بیلیم) تۆماری كردووە، ئەمەش لە نەنكیەوە بۆی گوازراوەتەوە، چونكە ئەو ئاوازە فۆلكلۆرە و لای غەجەرییەكان زۆر ناسراوە، بۆ ئەو كاتانەی كەسێك هیوای نامێنێت.
ئەو هونەرمەندە غەجەرییە ئاشكرای دەكات كە لە %29 گۆرانییەكەی بیۆنسێدا دەنگی ئەو دەردەكەوێت، بێ ئەوەی هیچ پرسێكی پێكرابێت.
ئەو گۆرانیە یەكێكە لە تراكەكانی دواین ئەلبومی بیۆنسێ كە زیاتر لە 5 ملیۆن كۆپی لێفرۆشراوە و لە ئێستاشدا پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی گرامی.