وروژێنەری جلەكانی هونەرمەندێكی تورك پێش هەیفا وەهبی میریام قارس و مایا دیاب دەكەوێت.
ئەو هونەرمەندە ناوی حەدیسەیە و تەمەنی 29 ساڵە و ماوەی زیاتر لە 10 ساڵە سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەرییە.
ئە كچە هونەرمەندە لە ساڵی 2014دا لە ئاهەنگەكانیشدا بە چەندین جلی وروژێنەرەوە دەركەوت، بەمەش پێش ئەستێرە لوبنانیەكانی وەك هەیفا وەهبی و میریام فارس و مایا دیاب كەوت، بە تایبەت دوای ئەو جلە وروژێنەرانەی لەسەر ستەیجی پرۆگرامی ستار ئەكادمی لەبەریان كرد.
حەدیسە پێشتر بەشداری پرۆگرامی پۆپ ئایدڵ كرد و لەگەڵ ئەوەی نەگەیشتە قۆناغی كۆتای، توانی جیهان بە دەنگە بەهێزەكەی سەرسام بكات و هەوادارێكی زۆر لە خۆی كۆبكاتەوە.