هونەرمەندان ئەیوب عەلی و گارە سازگار نوێترین بەرهەمی خۆیان بە ناوی ئاڵای کوردستان بڵاو کردەوە.
ڕۆژی ١٧ کانوونی یەکەم بە ڕۆژی ئاڵای هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، شەوی ڕابردوو هەردوو هونەرمەندی کورد، ئەیوب عەلی و گارە سازگار بەرهەمەکەی خۆیان بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتوبی ئەیوب عەلی بڵاوکردەوە.
هۆنراوە و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن ئەیوب عەلیەوە دانراوە و لە بارەی بەرهەمەکەیانەوە ڕایگەیاند " هەندێک وشەی سادەم نووسی تاوەکو منداڵان وەریانبگرن و لەگەڵی بژین، چونکە کە لە منداڵییەوە هەستی نەتەوەیی هەبوو، تاوەکو گەورە دەبێت لەبیری ناچێتەوە".
ئەم بەرهەمە دووەمین کاری هاوبەشی هەردوو هونەرمەندە و کاری یەکەمیان بە ناوی کوردم ساڵی ٢٠١٥ بڵاویان کردەوە و لە یوتوب خاوەنی زیاتر لە ١٦ ملیۆن بینەرە.