بۆکان هەورامی "ڕێی بیرچوون" بڵاو دەکاتەوە


هونەرمەندی گۆرانیبێژ بۆکان هەورامی گۆرانیەکی نوێی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی "ڕێی بیرچوون" بڵاوکردەوە.

گۆرانیبێژی گەنج بۆکان هەورامی لە شەوی چلە (یەڵدا) ڤیدیۆ کلیپیەکەی بۆ گۆرانی "ڕێی بیرچوون" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتوب بڵاوکردۆتەوە، هۆنراوەی گۆرانیەکە لەلایەن، خالید مەجید فەرەج و میلۆدی لە لایەن هونەرمەند عەدنان کەریمەوە بۆ داندراوە، کاری  میوزیکی بەرهەمەکەش، توانا خورشێد کردویەتی، کلیپی گۆرانیەکە لە لایەن ڤینۆ گروپەوە ئەنجامدراوە. 

بۆکان محەمەد ناسراو بە بۆکان هەورامی هونەرمەندێکی گەنجی خەڵکی هەڵەبجەیە و خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی و بە هەردوو شێوەزاری هەورامی و سۆرانی گۆرانی دەڵێت. 




PM:04:35:21/12/2025