بیۆنسێ ناوی چوە لیستی ملیاردێرەکانی جیهان

‌بیۆنسێ

ئەستێرەی پۆپی جیهانی، بیۆنسێ وەک پێنجەمین گۆرانیبێژی جیهان لە مێژوودا ناوی چوە لیستی ملیاردێرەکانی جیهان.

گۆڤاری فۆربس لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، ئێستا بیونسێ یەکێکە لە ملیاردێرەکانی جیهان، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٢٥ بڕی ١٤٨ ملیار دۆلاری پێش باج کۆکردەتەوە و بەشێکی دیکەی لە ڕێگای فرۆشتنی بلیەتەکانی لە گەشتە هونەریەکەی بە ناوی Cowboy Carter بوە.
بیونسێ ساڵی ٢٠٠٨ کۆمپانیایەکی دامەزراند بە ناوی Parkwood Entertainment، لە ڕێگای کۆمپانیاکەیەوە کارە هونەرییەکانی ئەنجام دەدات و بەشێکی زۆری داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خۆی.

بیۆنسێی ٤٤ ساڵ لە ئەمریکا لە دایکبوە و ساڵی ٢٠٠٣ یەکەم ئەلبومی تاکەکەسی بڵاوکردۆتەوە و ئێستا لەپاڵ هەر یەک لە هونەرمەندان، جەی زی هاوژینی و تایلۆر سویفت، ریانا و بروس سپرینگستیم، بوەتە ملیاردێرێکی جیهانی. 




PM:03:30:30/12/2025