ئەکتەری ئەمریکی ئەنجلینا جولی لە دیوی میسرەوە سەردانی دەروازەی ڕەفحی کرد و داوایکرد ڕێگەبدرێت هاوکاری ڕەوانەی غەزە بکرێت.
ئەنجلینا جولی پێشتر نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران کاری کردووە، گەشتێکی باکوری سینای کردووە، لەنێویاندا سەردانی دەروازەی ڕەفەحی کرد، کە دەروازەی سەرەکی بۆ هاتنە ناوەوەی یارمەتییەکان بۆ غەزە و سەنتەری دابەشکردنی یارمەتییەکانە.
داوای خێراکردنی گەیاندی هاوکارییە مرۆییەکان کرد و جەختی لەسەر پێویستی بەپەلەی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی برسێتی و کەمکردنەوەی پەرەسەندنی قەیرانی مرۆیی لە غەزە کردەوە.
ئەنجێلینا جولی (Angelina Jolie) یەکێکە لە ناسراوترین و کاریگەرترین ئەکتەرەکانی سینەمای هۆڵیوود و جیهان. ئەو تەنها ئەکتەر نییە، بەڵکو دەرهێنەر، سیناریۆنووس و چالاکوانێکی بواری مرۆیی گەورەشە.
ئەوەی جولی لە زۆرێک لە ئەکتەرەکانی تری جیا دەکاتەوە، کارە خێرخوازییەکانیەتی:
• ساڵانێکی زۆر وەک باڵیۆزی نیازپاکی بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) کاری کردووە.
• سەردانی دەیان وڵاتی لێقەوماو و جەنگ لێدراوی کردووە (لەوانەش کەمپەکانی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و عێراق).
• داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافەکانی ژنان و منداڵان و پاراستنی ژینگەیە.