ڕاگەیاندکاری دیاری عەرەب، جەمیل عازر، لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا، ئەمڕۆ لە لەندەن کۆچی دواییکرد.
شەممە، ٣ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، جەمیل عازر، ڕاگەیاندکاری دیاری کەناڵی ئەلجەزیرە و یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو کەناڵە لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی دواییکرد.
جەمیل عازر، لە ساڵی ١٩٣٧ لە شارۆچکەی حوسن لە ئوردن لە دایکببوە، بۆ ماوەیەکی درێژ لە کەناڵی BBC کاری کردوە و دوای دامەزراندنی کەناڵی ئەلجەزیرە لە ساڵی ١٩٩٦، وەک بێژەر و پێشکەشکاری ئەو کەناڵە بەردەوام بوە و بە هۆی توانا و لێهاتویەکەیەوە پێیان ووتوە "سەرکردەی بێژەرەکان".