سەنا بەرزنجی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران پشتیوانی کوڕەکەی شا دەکات


هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی، لە ڕێگای ستۆریەکانییەوە پشتیوانی لە کوڕەکەی شای ئێران دەکات، ئەم هەڵوێستەشی لەم کاتەدا کە خۆپیشاندانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە.

سەنا بەرزنجی لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە چەند ستۆریەکی کرد و پشتیوانی خۆی بۆ ڕەزا پەهلەوی دەربڕیوە و ناوەڕۆکی ستۆریەکی سەنا دەڵێت"ڕەزا پەهلەوی هێمای تەبایی نەتەوەییە، دژی کۆماری ئیسلامی ، نە زیاتر، نە کەمتر"، لە ستۆریەکی دیکەدا سەنا وێنەیەکی ئاڵای سەردەمی شای داناوە و نوسیویەتی "ئێستا کاتی دەمەقاڵێی ئایدۆلۆژی نییە، ئێستا کاتی تێپەڕینە لە کۆماری ئیسلامی".

یەکێکی دیکە لە پشتیوانییەکانی سەنا بەرزنجی بەم شێوازە باسی ڕەزا پەهلەوی کردوە و وتویەتی "کەسایەتییەکە لە ناوخۆی ئێران ناسراوە، لە دەرەوەی ئێران خاوەن باوەڕ و متمانەیە، میدیا و فشاری نێودەوڵەتی دەجوڵێنێت، لە شۆڕشدا ئەمە زۆر گرنگە". 

ئەم هەڵوێستەی گۆرانیبێژ سەنا بەرزنجی کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە و ڕۆژنامەنووسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێباز تورەنجی لەو بارەیەوە دەڵێت "تا پێرێ شیعری بۆ مەسعود بارزانی دەووت، دوێنێ ستۆری بۆ جمهوری ئیسلامی دادەنا، ئێستاش بوەتە جاشی پەهلەوی، ئەم کەسە لە خاکی باشوری کوردستان بوەتە دوژمنی کورد، بۆچی لە کوردستاندا پشتی لە نەتەوەکەی خۆی کردوە و پشتیوانی کەسێک دەکات کە بە باوک و باپیریەوە دوژمنی کوردبوون و سمکۆی شکاک و قازی محەمەدیان شەهید کرد".

گۆرانیبێژ نەڤید زەردی سەبارەت بە هەڵوێستەکانی سەنا بەرزنجی بڵاویکردەوە "ناو و پۆستیم بۆ مەنێرن، خۆم دەزانم چۆن بیر دەکاتەوە، داوای لێبوردن لە کوردستان دەکەم بوومە ناساندنی". 







PM:04:55:13/01/2026