هونەرمەند تارا ڕەسوڵ، لە ڕێگای بڵاوکراوەیەکەوە پشتیوانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕێت و دەڵێت " ڕۆژئاڤا دڵنیا بن بەتەنیا جێتان ناهێڵم".
تارا ڕەسوڵ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە شەرع لە شاری حەلەب و دێرحافز لە سوریا، لە تۆڕیکی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاندوە " وەك چۆن کاتی خۆی لە گەرمەی شەڕی دژ بە تیرۆرستان و دوژمنانی کورد بێ هیچ ترس و دوو دڵیەك هاتم بۆ عاموداو قامیشلۆو حەلەب، کۆنسێرتم ئەنجام داو گۆرانیم بۆ ووتن، ئێوەش بەو پەڕی دڵ خۆشیەوە زۆر بە گەرمی و چەپڵە ڕێزانەو پێشوازیتان لێکردم، دڵنیابن ئێستاش بەهەمان گڕو تینی جاران ئینشاڵا جارێکی تر دێمەوە لاتان".
لە کۆتایدا تارا ڕەسوڵ وتویەتی " جارێکیتر سەردانتان دەکەم و ئاهەنگی خۆشی و سەرکەوتنتان بۆ ئەنجام دەدەم".