ژنە هونەرمەندێکی کورد لە لایەن ئێرانەوە دەستگیرکرا

‌ئەرشیف- یەلدا عەباسی

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، یەڵدا عەباسی، لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ زیندانی وەکیل ئاباد.

سێ شەممە، ٢٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٦، یەڵدا عەباسی، گۆرانیبێژ کە خەڵکی شارۆچکەی شێروانە لە پارێزگای خۆراسان، بە هۆکاری پشتیوانیکردن لە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئێران دەستگیرکرا و گوستراوەتەوە بۆ زیندانی وەکیل ئاباد.

بەر لە گەڕانەوەی بۆ ئێران و بەبێ ئامادەبوونی خۆی ساڵێک سزای زیندانیکردن بەسەر ئەو هونەرمەندەدا سەپێندراوە.





PM:06:41:27/01/2026