شەزا حەسون خانمە هونەرمەندی عێراقی هەڵمەتێکی جیهانیی هاوسۆزی بۆ کەزیی کوردی ستەم دەستپێکێرد.
شەزا حەسون، کە خانمە هونەرمەندی عێراقیی ناسراوە هەڵمەتێکی جیهانی کەزیی بۆ پاڵپشتیکردنی وهاوسۆزیکردنیی ژنانی کورد، رادەگەیەنێت و دەڵیت" ئەمەش دوای ئەو ڤیدیۆ بەئازارەبوو کە لە ڕۆژئاوا (Rojava) ویژدانی دنیای هەژاند".
شەزاەحەسون داوا دەکات لەم ساتە مێژووییەدا بەشداری هەڵمەتەکە بکەن با جۆش و خرۆشی هاوسۆزی دڵتان داگیر بکات.
شەزا لەگەڵ بەشداری لە هەڵمەتەکەیدا، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوە کە ئاڵای کوردستانی پۆشیوە و قژی بە شێوەیەکی جوان کردووە بە کەزی و دەڵێت: "هاوسۆزم لەگەڵ ئەو ژنە کوردانەی کە ڕووبەڕووی ناشیرینترین جۆرەکانی سووکایەتی دەبنەوە... هیوادارم ئەم تاوانکارییە بوەستێت!"