نووسەرێکی و ئەدیبێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد و لە سوید بەخاکسپێردرا.
دوێنێ دووشەممە ٩ی کانونی دووەم، لە وڵاتی سوید، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی قەڵەمە گەورە و ناودارەکەی کورد، نووسەر و ئەدیب محەمەد ئەمین بۆزارەسلان بەڕێوەچوو.
ئەو یەکەم کەس بوو کە شاکاری "مەم و زین"ی گۆڕی بۆ پیتی لاتینی. هەروەها خاوەنی تێکستی گۆرانییە بەناوبانگەکەی مامۆستا شەڤان پەروەرە بە ناوی "Ez xortê Kurdim من لاوی کوردم''.
بۆزارەسلان خزمەتێکی بێوێنەی بە ئەدەبی فۆلکلۆری و چیرۆکی کوردی کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی بەپێزە.
لە ساڵی ١٩٣٤ لە ناوچەی لیجەی سەر بە ئامەد لە باکووری کوردستان، لەدایکبووە.
لە سەرەتای حەفتاکاندا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە دەستگیرکرا، دوای ئازادبوونی ڕووی لە وڵاتی سوید کرد و تا کۆتایی ژیانی لەوێ مایەوە.