بەوێنە...ئیلیسا و وائیل پێكەوە دەچنە ئەم شوێنە

هەردوو ئەستێرەی لوبنانی ئیلیسا و وائیل كفوری پێكەوە سەردانی دوبەی دەكەن.
ئیلیسا و وائیل كفوری بەمەبەستی بەشداری كردن لە ئاهەنگی سەری ساڵ پێكەوە دەچنە دوبەی و چەند وێنەیەكیش لە فڕۆكەخانە بڵاودەكانەوە، بەڵام لەوێ بۆ ئەنجامدانی ئاهەنگەكە جیا دەبنەوە و هەریەكەیان لەگەڵ هونەرمەندێكی دیكە ئاهەنگ سازدەكات.
ئیلیسا لەگەڵ ئەستێرەی ناسراوی میسری تامر حوسنی لە یەكێك لە هۆتیلە گرانەكانی دوبەری ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێڕێت، پێشبینش دەكرێت جەماوەرێكی زۆر ئامادەی ئاهەنگەكە بن.
وائیل كفوریش لەگەڵ هەیفا وەهبی ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێرێتەوە گرنگییەكی زۆری بەم ئاهەنگە دراوە و پێشبینی دەكرێت یەكێك بێت لە ئاهەنگە سەركەوتووەكان.







PM:01:56:31/12/2014