هونەرمەندی گۆرانیبێژ نیانیان عەبدوڵا لە لاپەڕەی خۆی لە ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و موژدە دەداتە هەوادارانی کە یەکەم ڕۆژی جەژن گۆرانییە نوێیەکەی بە ناوی "چاوەزار" بڵاو دەکاتەوە.
پێنج شەممە، ١٩ ئادار ٢٠٢٦، نیان عەبدوڵا رایگەیاند "بەم زوانە گۆرانیەكی نوێی شاد و و پڕ هەڵپەڕكێتان پێشكەش ئەكەم بۆ یەكەم ڕۆژی جەژن بەناوی چاوەزار لە هۆنراوە و ئاوازی خۆمە".
نیان عەبدوڵا ئاماژەی بەوە کردوە کە گۆرانیەکەی "چەند پەیامێک لە خۆ دەگرێت" وە دەیەوێت لە ڕێگای ئەم کارەوە "شادی و ئارامی" بدات بە گوێگرانی.
ئەو هونەرمەندە وتویەتی "دابەشكردنی میوزیك و ئامادەكردنی میكسو ماسترینگ لە ستۆدیۆی ئاریۆس پڕۆدەكشنە" ئەنجامدراوە و دەرهێنانی ڤیدیۆ کلیپەکەش "لەلایەن خاتو نیبراسەوەیە".
هەروەها وێنەگرتنی کارە هونەریەکە لەلایەن ڤینۆ ستۆدیۆوە کراوە.