هونەرمەند و دەرهێنەری سینەمای کوردی مەهدی ئومێد لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە کۆچی دواییکرد.
شەممە، ٢٨ ئادار ٢٠٢٦، مەهدی ئومێد دوای ئەوەی لەچەند ڕۆژی رابردوودا دۆخی تەندروستی ناجێگیربوو بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ئەم بەیانییە کۆچی دواییکرد.
مەهدی ئومێد، لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە کەرکوک تەواوکرد و دواتر بەشی سینەمای لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە بەغداد ساڵی ١٩٧٨ تەواوکردوە.
بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ خێزانەکەی لە وڵاتی سوید نیشتەجێبوە، ساڵی ٢٠٠٠ گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە هەولێر ژیاوە.
لە دیارترین کارەکانی ئەم هونەرمەند و دەرهێنەرە، فیلمی 'تۆڵە'، فیلمی 'تونێل' لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەمی هێناوە و خاوەنی خەڵاتی نێودەوڵەتیە، چەندین فیلمی دیکەی دۆکیومێنتاری دروستکردوە دەربارەی مێژوو و کولتووری کوردستان.
مەهدی ئومێد بە یەکێک لە دەرهێنەرە نەتەوەییەکانی کورد دادەنرێت کە بەردەوام لە خەمی نیشتمانەکەیدا بووە.