لەگەڵ بڵاوكردنەوە ئەلبومەكەیدا دەیكەنە باڵوێز

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی میریام فارس ئەلبومە نوێكەی بڵاودەكاتەوە و وەك باڵوێز دیاری دەكرێت.
وەك پێشتر بڕیاریدا بوو میریام فارس لە ڕۆژی پێنجی ئەم مانگەدا ئەلبومەكەی بڵاوكردەوە کە ناوی (امان)ە، چاوەڕوانیش دەكرێت سەركەوتنێكی باس بەدەست بهێنێت، بە تایبەت دوای ئەو سەركەوتنانەی لە ئاهەنگ و دراما و كلیپەكانیدا لە ساڵی 2014دا بەدەستی هێنا.
لەلایەكی دیكەوە ئەنجومەنی میسری بۆ مافی مرۆڤ و گەشەپێدان، میریام فارسی وەك باڵوێزی نیازپاكی دەست نیشان كردووە و خەڵاتێكی ڕێزلێنانی پێ بەخشوە.
میریام وێنەیەكی خەڵاتەكەی لەڕێی پەیجەكەیەوە بڵاوكردۆتەوە و سوپاسی ئەو ئەنجومەنەی كردووە بۆ بەخشینی ئەو نازناوە.









PM:03:11:05/01/2015